ئەمەریکا داوا لە هاوڵاتییانی دەکات عیراق جێبهێڵن

مەودا میدیا-

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، لە پەیامێکدا داوای لە سەرجەم هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد دەستبەجێ خاکی عیراق و هەرێمی کوردستان جێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا رایگەیاند “بەهۆی بەردەوامیی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن لە سەرتاسەری عیراق ، مەترسییەکی جددی هەیە، بەتایبەت لە ناوچەی سەوزی بەغدا و دەوروبەری کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی داخستنی ئاسمانی عیراق و راگرتنی سەرجەم گەشتەکان، داوا لە ئەمەریکییەکان دەکەن لە رێگەی دەروازە وشکانییەکانی وڵاتانی (ئوردن، کوەت، سعودیە و تورکیا) عیراق و هەرێمی کوردستان جێبهێڵن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کارەکانی باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتیی لە هەولێر، سەرجەم خزمەتگوزارییە کونسوڵییە رۆتینییەکانیان هەڵپەساردووە و داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بەهۆی مەترسیی هێرشەکانەوە سەردانیان نەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان