لیستی مووچەی مانگی ئەیلول رەوانەی بەغدا دەكرێت

مەودا میدیا-

بڕیارە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی ئەیلول (9)ی مووچەخۆران و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاب (8)ی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغدا بکرێت.

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە “لیستی مووچەی مانگی ئەیلول (9) ئامادەیە و هەندێك وردبینیی كۆتایی ماوە، هەر بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستەكە و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاب (ئاب) پێكەوە رەوانەی بەغدا بکرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دڵنیایی دراوە و هیچ كێشەیەك سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران لەئارادا نییە، هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو دوای كۆتایی هاتنی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عیراق پارەی مووچەی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت”.

ئەمەش لە کاتێدایە، هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی عیراق دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ، ئەم مانگەش بەراورد بە دوو سێ مانگی رابردوو دۆخی دارایی باشترە و ئاستی فرۆشتنی نەوت بەرزبووەتەوە و حكومەت پارەیەكی زیاتری دەستدەكەوێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان