كارەبای 24 كاتژمێری دەگاتە هەموو ناوچەكانی كوردستان

مەودا میدیا-
تا ئێستا بەشێكی زۆری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان پرۆژەی كارەبای 24 كاتژمێرییان پێگەیشتووە و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا تەواوی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند” تا ئێستا 85%ی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كارەبای 24 كاتژمێرییان پێگەیشتووە و تەنها 15%ی ناوچەكان ماوەتەوە كا پرۆژەكەیان پێنەگەیشتووە و ئەوانیش لە ئایندەیەكی نزیكدا تەواو دەكرێن و پرۆژەكە تەواوی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە”.

وتیشی”ئەو ناوچانەی كە پرۆژەكەیان پێنەكگەیشتووە بەشێكی دەكەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر و بەشێكی تری لە سنوری پارێزگای دهۆكە و لە سنوری پارێزگای سلێمانیش تەنها ئیدارەی گەرمیان ماوە پرۆژەكەی پێبگات كە ئێستا كە ئەوانیش ئێستا كاریان تێدا دەكرێت”.

سەبارەت بە كوژانەوەی كارەباش لە كاتی دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد” هیچ زیانێك بەر پرۆژەكە نەكەوتووە، بەڵام تەنها بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی كارمەندان، وێستگەكانی بەرهەمهێنانی غازیان راگرتووە تا ئەو كاتەی هیچ مەترسییەكیان لەسەر نەماوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان