مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە یەكەم قۆناغی دابەزینی تەواوەتی پلەكانی گەرما دەستپێدەكات و بارستە هەوای نیمچە فێنك روودەكاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان .
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” رۆژی دووشەممە 31/8/2026 بارستە هەوای نیمچە فێنك روودەكاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ئەوەش دەبێتە یەكەم قۆناغی دابەزینی پلەكانی گەرما”.
وتیشی” لە قۆناغی یەكەمدا پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە رێژەی 6 بۆ 7 پلە نزم دەبنەوە، كە ئەوەش تا رادەیەكی زۆر بۆ ئەم كاتەی ساڵ شتێكی ئاسایی نییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد” لە شاری سلێمانی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بۆ 34 بۆ 35 پلە، لە حاجی ئۆمەران بۆ 26 پلە و لە پێنجوێنیش پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بۆ 29 پلە، جگە لەوەش لە تەواوی ناوچەكانی تری هەرێم پلەكانی گەرما دابەزینی بەرچاو تۆمار دەكەن”.
ئ پ