مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئەم وێنەیەی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە کە بارودۆخی زیندانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەمپارتی رایگەیاند “عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی رووی لە شوێنێکی تر کردووە و ئەم هەنگاوەش دۆخی کارکردنی گۆڕیوە و رۆڵی سەرکردایەتیکردنەوەکەی بەهێزتر بووە بۆ ئەوەی بە خێرایی کاربکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پرۆسەی ئاشتیی و یەکگرتنی نەتەوەیی لە چوار قۆناغ پێکهاتووە و لەئێستادا لە قۆناغی سێیەمدان، هەروەها لەبەردەم دەرگای چوارەمدان”.
ئەوەشی خستەڕوو “قۆناغی سێیەم بریتییە لە دامەزراندنی چوارچێوەی یاسایی و سیاسی، هەروەها کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە دامەزراوە
ب ح