داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی کەمیکردووە

مەودا میدیا-

داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بڵاوکرایەوە کە بڕەکەی زیاتر لە چوار ملیار دینار بووە و داهاتەکەش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە ” داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بڕی چوار ملیار و 995 ملیۆن و 930 هەزار و 310 دینار بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین 85%ی بەشێوەی نەختینە و 15%ی بەشێوەی چەک بووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان