مەودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایکرد لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادە كراوە و بڕیارە ئەمڕۆ تەواوی پارەی مووچە وەربگیرێت و سبەینێ دەست بە دابەشكردنی بكرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ تیمێكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە رێگەی لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق، تەمویلی تەواوی مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.
بڕیارە ئەمڕۆ بە سێ گوژمە زیاتر لە 675 ملیار دیناری تر بخرێتە سەر هەژماری دارایی و دواتر پارەكە هەمووی وەردەگیرێت و دەگوازرێتەوە بۆ بانكی منارە و پاشان بەسەر بانكەكان دابەش دەكرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، 274 ملیار و 962 ملیۆن دیناری تەمویلی مووچە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
ب ح