لە هەڵەبجە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 31ی ئابی 2026، بەهۆی دەستکاریکردنی گوللە هاوەنێک لە گەڕەکی مۆردانەی شاری هەڵەبجە دوو کەس بە ناوەکانی (سەرهەنگ کەبیر ئێناخی و نەوزاد مارف) گیانیان لەدەستدا.

رائید ئاکام قوتبەدین ئاغاوەیس، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند “لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە بوون بەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە بەهۆی گولە هاوەنێکەوە بووە و هێزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەو کەسانەی بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانیان لەدەستداوە لە رەگەزی نێرن، یەکێکیان بەناوی (نەوزاد مارف ساڵح)لە دایکبوونی 1984 و ئەوی تریان بەناوی (سەرهەنگ کەبیر امین) لەدایکبووی 1990و لەئێستادا تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان