ناتانیاهۆى ده‌یه‌وێت هێرشى فراوان بكاته‌ سه‌ر ئێران

مه‌ودا میدیا-

بەپێی راپۆرتی کەناڵی 12ى ئیسرائیل، لە میانی کۆبوونەوەیەکی داخراودا بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى ئیسرائیل و بەرپرسانی باڵای ئەمنیی و سەربازیی هۆشداریی داوه‌ له‌ هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و فراوان بوونى شه‌ر.

دەوترێت هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کردووە کە هێرشکردنە سەر ئێران دەتوانێت چەندین بەرە بگڕێنێتەوە، هەڵسەنگاندنێک پێچەوانەی ئەو چاوەڕوانیانەیە کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ ناتانیاهۆ و رۆمان گۆفمان، سەرۆکی مۆساد، کە بەگوێرەی کەناڵە ئیسرائیلییەکە پێیان وایە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی سنووردار دەمێنێتەوە و تەنها سێ بۆ پێنج رۆژ دەخایەنێت.

دوای لەدەستدانی زۆرینەی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنەکانی 27ى ئۆکتۆبەردا، ناتانیاهۆ رووبەڕووی تۆمەتی زیادەڕەویکردن لە هەڕەشەکانی ئێران بۆ دەستکەوتی سیاسیی و پاڵنانی بۆ لێدانی سەربازی کە بتوانێت رێگریی بکات لە پێکهێنانی حکومەتی ئەڵتەرناتیڤ، رووبەڕووی تۆمەتەکان بووەوە.

کەناڵی 12 بڵاویکردەوە، دوایین هۆشداریی ئاڤیگدۆر لیبرمان، سیاسەتمەداری ئۆپۆزسیۆن سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ئێران لە نیگەرانییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت کە ناتانیاهۆ بیر لە هێرشی سەربازیی تاکلایەنە دەکاتەوە بەبێ بەشداریی و رەزامەندی ئەمه‌ریکا.

لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، کۆمپانیای پەخشی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی کە ناوی نەهێنراوە رایگەیاندووە، نەتانیاهۆ فشار دەخاتە سەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا بۆ ئەوەی بە زووترین کات هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نەداوە و دوودڵە لە دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی نوێ.

تره‌مپ رۆژی یەکشەممە بە کەناڵی فۆکس نیوزی راگەیاند، ئەگەر تا ساڵی نوێ رێکنەکەوتن، مەیلی ئەوەی هەیە هێرشێکی سەربازیی نوێ بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان