مەودا میدیا-
بەپێی ئامارێکی بەرپرسانی نشینگە و فیزای سعودیە تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو حاجی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج روویان لە خاکی ئەو وڵاتە کردووە.
ساڵح ئەلموربەع، فەرماندەی هێزەکانی پاسپۆرتی سعودیە رایگەیاند “پڕۆسەی هاتنی حاجییان لە دەرەوەی وڵاتەوە بەرەو کۆتایی دەچێت و تاوەکو ئێستا (یەک ملیۆن و 518 هەزار و 153) حاجی گەیشتوونەتە وڵاتەکەیان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هاتنی حاجیان بەراورد بە ئامارەکانی ساڵی 2025، زیادیکردووە بەشێوەیەک (یەک ملیۆن و 457 هەزار و 514 کەس بە رێگای ئاسمانیی، 45 هەزار و 141 کەس بە رێگای وشکانی و شەش هەزار و 497 کەسیش بە رێگای دەریایی روویان لە سعودیە کردووە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمساڵ بەهۆی شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ناوچەکە رووبەڕووی دۆخێکی نائارام بووەتەوە و بڕیارە رۆژی دووشەممە مەراسیمەکانی حەج بە فەرمی دەستپێبکەن و رۆژی سێشەممە، حاجییان لە کێوی عەرەفە بوەستن.
ب ح