رێگری لە چوونی عیراقییەکان دەکرێت بۆ ناو سوپای روسیا

مەودا میدیا-

فەرمانگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق سەبارەت بە رێگریکردن لە چوونى هاوڵاتییانی عیراقی بۆ ناو سوپای روسیا بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد.

نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند “لێپرسینەوە لە کۆمپانیا گەشتیارییەکان و هەموو ئەو لایەنانە دەکرێت هاوکاریی هاوڵاتییان دەکەن بۆ تێوەگلان لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر هاوڵاتییەک پەیوەندی بە هێزە چەکدارەکانی وڵاتێکی ترەوە بکات رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە و پلان بۆ نەهێشتنی سەرچاوەی دارایی و هەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆڕانە دانراوە لە پرۆسەی ناونووسکردنی گەنجاندا تێوەگلاون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان