خالید شوانی: به‌شێك لە کێشەکانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا سیاسین

مەودا میدیا-

وه‌زیری دادی عیراق، له‌میانی بەشداریکردنی كۆڕبه‌ندی ئابوری نێوده‌وڵه‌تی دێڵفی له‌شاری‌ سلێمانی ئاشکرایکرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێوستی به‌ جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره‌.

د.خالید شوانی، وه‌زیری دادی عیراق رایگەیاند “پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌رسێ بنه‌مای هاوبه‌شی، ماف و ئه‌ركی هه‌ردوولاو گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ كاربكرێت، تاوەکو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بگاته‌ به‌رزترین ئاست”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ به‌هێزبوونی پێگه‌ی عیراق و هه‌رێم، پێویستە به‌په‌یوه‌ندییه‌كی باش لەنێوان هه‌ردوولا هەبێت هەورەها بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش دەبێت ده‌ستوور جێبەجێ بکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان