مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم ئاشکرایکرد بەهۆی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە سعودیە پێدانی فیزای بۆ گەشتی عەمرە کەمکردووەتەوە.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند “سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق رەزامەندیی سعودیەی وەرگرتووە بۆ تەرخانکردنی 500 ڤیزای عومرەی رۆژانە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی زۆری داواکاریی هاوڵاتییانی عیراقی بۆ ئەنجامدانی سوونەتی عومرە لە وەرزی ئێستای 1447ی کۆچی، سعودیە پێدانی فیزای زیادکردووە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی قوڵبوونەوەی شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لەلایەک و بۆردومانکردنی وڵاتانی ناوچەکە بە مووشەک و درۆن، پێدانی ڤیزا بۆ هەموو وڵاتانی جیهان راگیرابوو.
ب ح