مەودا میدیا-
سەنتەری ئەوروپی بۆ خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان ئاشکرایکرد ئهو سەرنشینانهی لهناو كهشتی گەشتیاریی هانتا بوون هیچ نیشانەیهكیان نییه، دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان بۆ خۆکەرەنتینەکردن لە رێگەی گواستنەوەی تایبەتەوە.
سەنتەری ئەوروپی بۆ خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان (ECDC) رایگەیاند “سەرنشینەکان لەکاتی دابەزینی فڕۆکەکەدا بە مەترسییەکی زۆرەوە هەژمار دەکرێن، بەڵام مەرج نییە هەموویان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان بە مەترسییەکی زۆر هەژمار بکرێن”.
لای خۆیەوە تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی رایگەیاند “هێشتا مەترسییەکانی ڤایرۆسی (هانتا) لە ئاستێکی نزمدا ماوەتەوە و ئەم جۆرە ڤایرۆسە بە ئاسانی هاوشێوەی کۆرۆنا ناگوازرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەزموونی تاڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لەگەڵ پەتای کۆرۆنا، جیهانی رووبەڕووی مەترسی لە ڤایرۆسە نوێیەکە کردووەتەوە بەڵام دۆخی ئێستا لە سەردەمی کۆرۆنا زۆرباشترە و جێگەی نیگەرانی نییە”.
ب ح