مه‌ودا میدیا-
مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عیراق، یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزى دیاریكرد كه ده‌كه‌وێته رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو.
نوسینگه‌ى عه‌لى سیستانی، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عیراق رایگه‌یاند “ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی، پێشبینیی دەکات رۆژی شەممەی داهاتوو، کە دەکاتە 21ی ئادار، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، بڕیاره ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، لیژنه‌ى بینینى مانگ له سعودیه كۆببێته‌وه بۆ دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان، ئه‌گه‌ر بێت‌و مانگى عه‌ره‌بى كه‌م یه‌ك بێت، رۆژى پێنجشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز.
ع