مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ
و وەزیرەکان کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێ لە ئەرکە نوێیەکەیاندا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەرۆشەوە یارمەتیدەرتان دەبێت لە سەرخستنی پرۆژە نیشتمانی و خزمەتگوزارییەکانی حکومەت و یەکخستنی هەوڵەکانمان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان”.
ب ح