مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان كۆبوونه‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكدا “پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق خرایە بەر باس و جەختیان لە خێراکردنی پرۆسەکەو لابردنی بەربەستەکان کردەوە”.
هەردوولا دووپاتیان كردەوە پێویستە عیراق وەکو وڵاتێکی گەشەسەندوو و خاوەن سەروەری و سەربەخۆ بمێنێتەوە، لەسەر پێویستیی تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆکبوون.
هه‌روه‌ها “جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە دۆخی ئێستا وادەخوازێت کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت لە هەرێمی کوردستان و عیراقدا”.
ع