مەودا میدیا-
ئهنجومهنی باڵای دادوهریی عیراق ئاشکرایکرد لە دۆسییەی جومەیلیدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار و 200 ملیۆن دینار و 60 کیلۆ زێڕ و حەوت ئۆتۆمبێلدا گرتووە.
ئهنجومهنی باڵای دادوهریی عیراق رایگەیاند “بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دەستیان بەسەر 20 ملیۆن و 340 هەزار دۆلار و 200 ملیۆن دیناردا گرتووە، جگە لە گەڕاندنەوەی 60 کیلۆگرام زێڕ و دەستبەسەرداگرتنی حەوت ئۆتۆمبێلی ناوبراو”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێکارەکانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو داهاتە داراییانەی کە لە ئەنجامی بەهەدەردانی ئەو پڕۆژانەی کە لەلایەن تۆمەتبار و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دۆسییەکەوە جێبەجێکراون، بووەتەهۆی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە پارەیەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “لێکۆڵینەوەکان لە دۆسییەی عەدنان جومەیلی و تێوەگلاوەکان بەردەوامە و ئەو کەسانەی کە ماونەتەوە پەیوەندییان پێوە دەکرێت تاوەکو ئەوکاتەی رێوشوێنی یاسایی دژی ئەوانیش تەواو دەبێت”.
ب ح