مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا لۆد و قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر بەشی مۆڵەت هەبوو، بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی ئەزموونی شەفتی ئێواران بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان دەخەنەبواری جێبەجێکردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند “وەرگرتنی کۆدی نۆرەگرتن بەهەمانشێوە لە رۆژانی شەممە کاتژمێر 7:00ی ئێوارە دەبێت و داواکار خۆی دیاری دەکات بەیانیان سەردانی بەشی مۆڵەت ئەکات یان ئێواران، لە دەستپێکی ئەم پڕۆسەیەدا و بۆ ئەم هەفتەیە تەنها رۆژانی (دووشەممە و سێشەممە) واتە 9/7 و 9/8 شەفتی ئێواران بەردەست دەبێت، هەروەها شەفتی بەیانیان لە یەکشەممە بۆ پێنجشەممە وەک پێشتر مامەڵەی هاوڵاتییان رایی دەکرێت.”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو هاوڵاتییانەی بۆ رۆژانی ( دووشەممە و سێشەممە) شەفتی ئێواران هەڵدەبژێرن بۆسەردانیکردنی بەشی مۆڵەت، پێویستە لەکاتژمێر 1:30ی دوانیوەڕۆوە لە هاتوچۆی سلێمانی ئامادەبن”.
ب ح