مه‌ودا میدیا-
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى عیراق واژۆیان له‌سه‌ر نوسراوێك كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا له‌برى 50 هه‌زار به‌رمیله‌كه، به‌نزین بۆ هه‌رێم بنێرێت.
به‌پێى نوسراوێك، 101 په‌رله‌مانتارى عیراق داوا ده‌كه‌ن، عیراق به‌نزینى 450 دینارى بۆ هه‌رێمى كوردستان بنێرێت له برى ئه‌و 50 هه‌زار به‌رمیله‌ى كه به‌غدا رۆژانه ده‌یداته هه‌رێم بۆ پێویستیی ناوخۆ به‌ڵام به‌نزین گه‌یشتووه‌ته نزیكى 3000 هه‌زار دینار بۆ یه‌ك لیتر”.
له هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى زیاتر له سێ هه‌فته‌یه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌نزین گرانبووه و یه‌ك لیتر نۆرماڵ به 1300 دیناره‌و سوپه‌ر به 2500 دینار‌و موحه‌سه‌نیش به 2300 دیناره”.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له به‌غداوه به‌نزینى هه‌رزان بۆ هه‌رێمى كوردستان دابینبكرێت و چیتر خه‌ڵكى هه‌رێم به‌هۆى كۆمپانیا حزبییه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووى گرانى به‌نزین نه‌بێته‌وه و هه‌ر رۆژه‌ى نرخێك و به ویستى خۆیان نرخ دیاریی ده‌كه‌ن”.
ع