مەودا میدیا-
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد، بڕیارە دوای پشووی پەرلەمان لە دانیشتنەكاندا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ چوار یاسای گرنگ تایبەت بە هێزەكانی سایشی ناوخۆ بكرێت.
یاسر وەتوت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند” لیژنەكەیان چوار یاسای گرنگی ئامادەكردووە كە لە دوای پشوو دەخرێنە كارنامەی پەرلەمانەوە و خوێندنەوە و گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت”.
وتیشی”دیارترینی ئەو یاسایانە پەیوەندی بە هەمواركردنەوەی یاسای خزمەتگوزاری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆوە هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگییەكەی لە رێكخستنی بارودۆخی كارمەندان و باشتركردنی ژینگەی كاركردن لە ناو دامەزراوە ئەمنییەكاندا”.
ئاماژەی بەوەشكرد” هەمواركردنە پێشنیاركراوەكان دەخرێنە بەردەم سەركردە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان بۆ كۆكردنەوەی بۆچوون و تێبینییەكانیان، ئەوەش بۆ دەستەبەركردنی یاسایەكی كاریگەرتر كە لەگەڵ پێداویستییەكانی كاری ئەمنیدا بگونجێت”.
ئ پ