سروە محەمەد: هەوڵەکانمان بۆ خەرجکردنی شایستەکانی جووتیاران بەردەوامە

مەودا میدیا-

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمان عیراق ئاشکرایکرد هەوڵەکانیان بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە بەردەوامە.

سروە محەمەد رەشید، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان عیراق رایگەیاند “واژۆی زیاتر لە ( 120) پەرلەمانتاریان بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران کۆکردووەتەوە و ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانیان کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەیبەت حەلبوسی، گشتاندنی بۆ داواکارییەکەیان کردووە کەوا بدرێتە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەمەبەستی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی عیراق و کوردستان بەشێوەیەکی تایبەت بۆ ساڵی ( 2025)”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان