مه‌ودا میدیا-
له دوێنێوه به‌رهه‌مهێنانى غاز له كێڵگه‌ى كۆرمۆر راگیراوه، به‌ڵام هیچ گرفتێكى غازى ماڵان دروست نه‌بووه و بریكار و دوكانه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی غاز دابه‌شده‌كه‌ن.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌رزوو روونكردنه‌وه‌یان دا له‌وه‌ى كه كێشه بۆ غازى شلى ماڵان دروست نابێت، به‌ڵام هاوڵاتییان خۆیان بوونه‌ته هۆكارى دروستبوونى قه‌یران و هه‌ر شه‌وى رابردوو به سه‌دان كه‌س له به‌نزینخانه‌كان سه‌ره‌یان بۆ غاز گرتبوو.
به‌پێى ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ى كه له سۆشیال میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو هاوڵاتییان له شاره‌كان و ناوچه جیاوازه‌كان روویان كردبووه به‌نزینخانه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى غاز و هه‌ر خۆیان قه‌یرانى غاز و گرانیی دروستده‌كه‌ن.
بریكاره‌كانى غاز و ئه‌و دوكان و ئۆتۆمبێلانه‌شى غاز ده‌فرۆشن غازێكى زۆریان لایه، كۆمپانیاى دانه‌غازیش رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كى كاتیی به‌هۆى دۆخى ناوچه‌كه به‌رهه‌مهێنان راگیراوه.
ع