مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ده‌ستگیریكردنى یه‌كێك له تاوانبارانى رفاندنی ژنه رۆژنامه‌نوسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ى راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “یەکێک لە تۆمەتبارانی رفاندنی رۆژنامەنوسی ئەمه‌ریکی چێلی کته‌لسۆن دەستگیركراوە، دەستگیركردنەكەش دوای گەمارۆدانی ئۆتۆمبێلی رفێنەرەکان بووە، کە لەکاتی هەوڵی هەڵهاتنیان وەرگەڕاوە”.
باسى له‌وه‌شكردووه “هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەكانی تر‌و ئازادکردنی رۆژنامەنوسەكە”.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكرده‌وه “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه، رۆژنامەنوسێکی بیانی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە رفێندراوەو دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردووە بۆ راوەدونانی تاوانباران”.
ع