ئەمەریکا و حوسییەکان بە نهێنی کۆبوونەتەوە

مەودا میدیا-

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەی ئاگادارەوە ئاشکرایکرد بەرپرسانی ئەمەریکا و نوێنەرانی باڵای حوسییەکانی یەمەن لە مەسقەتی پایەتختی عومان بە نهێنی کۆبوونەتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە “سەرەتای ئەم هەفتەیە بەرپرسانی ئەمدریکا و نوێنەرانی باڵای حوسی لە مەسقەت بە نهێنی کۆبوونەتەوە، و بەڵێنیان بە واشنتۆن داوە کە هێرش نەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا”

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شاندی باڵای حوسییەکان بە سەرۆکایەتیی محەمەد عەبدولسەلام و عەبدولمەلیک عەجری بەرپرسانی دانووستانکاریی حوسییەکان بە بەرپرسانی ئەمەریکایان راگەیاندووە، بە هیچ شێوەیەک بەنیازنین هێرشبکەنەسەر کەشتییە سەربازیی و بازرگانییەکانی ئەمەریکا و پابەندن بەو ئاگربەستەی لە ساڵی 2025 لەگەڵ واشنتۆن ئەنجامیان دابوو”.

ئەوەشی خستەڕوو “حووسییەکان بەڵێنیانداوە هێرش نەکەنە سەر کەشتییەکانی ئیسرائیل یان هەر کەشتییەکی بازرگانیی نێودەوڵەتی، بەڵام ئەم بەڵێنە کەشتییە نەوتی و بازرگانییەکانی سعودیە ناگرێتەوە و بەردەوام دەبن لە بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ریاز”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان