مه‌ودا میدیا-
له چه‌ندین ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان دروێنه‌ى گه‌نم ده‌ستیپێكردووه و جووتیارێكى نمونه‌ییش ده‌ڵێت، به‌رهه‌مى ئه‌مساڵ سه‌رو یه‌ك ملیۆن ته‌ن ده‌بێت.
خه‌سره‌و جاف، جووتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مساڵ سوپاس بۆ خودا باران بارینى زۆر كاریگه‌ریی راسته‌وخۆى هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رهه‌مى گه‌نمى جووتیاران”.
وتیشى “له ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى گه‌نم زۆر باشبووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵ به رێژه‌ى به‌رچاو زیادبكات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پێشبینیی ده‌كه‌ین به‌رهه‌مى گه‌نم له سه‌رو یه‌ك ملیۆن ته‌نه‌وه بێت تا یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار ته‌ن، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له سایلۆ وه‌رناگیرێت و سوودى نابێت”.
وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق بڕیاریداوه ته‌نها 400 هه‌زار ته‌ن گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم وه‌ربگرێت و نرخه‌كه‌شى كه‌مكردووه‌ته‌وه.
ع