دەزگای لووتکە ئاماری قوربانیانی رێگای کۆچی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرایکرد لە ساڵانی رابردوودا تەرمی (300) كۆچبەریان بۆ كەسوكاریان لە هەرێمی كوردستان گەڕاندووەتەوە و بەدواداچوونیان بۆ سەدان کۆچبەری بێسەروشوێن کردووە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند “لەماوەی ساڵانی (2015 – 2026) زیاتر لە (هەشت هەزار و 806) كۆچبەر لە عیراقەوە بە نایاسایی كۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لەماوەی ئەو ساڵانەدا (609) کۆچبەر برینداربوون و رووبەڕووی تووندوتیژیی و دەستدرێژیی بوونەوەتەوە، هەروەها (358) کۆچبەری تر گیانیان لە دەستداوە و (251) کۆچبەریش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن”.

ئەوەشی خستەڕوو “لە شەش مانگی ئەمساڵدا 11 هەزار و 740 کۆچبەری عیراقی داوای مافی پەنابەریتییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە کە تەمەنیان لەسەرووی 18 ساڵەوە بووە و هەر لەمساڵدا چوار کۆچبەری عیراقی گیانیان لەدەستداوە کە تەرمی یەکێکیان بێسەروشوێنە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان