له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره‌ خشته‌ى مووچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڕى 50 ملیار دینارى وه‌ك داهاتى نانه‌وتیی بۆ مانگى چوار ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كرد.

دوابه‌دوای ناردنى داهاتى نانه‌وتیی، ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق، بڕیاری خه‌رجكردنى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دا.

بڕیاره‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق نزیكه‌ى 960 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا “له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره‌كه‌ بۆ سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، خشته‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ى سێ رۆژدا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى مانگى چوار وه‌رده‌گرن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان