مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسیی پێشبینی دەکات ناسەقامگیریی کەشوهەوا لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوام بێت و شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین لەگەڵ هەورە بروسکە و هەورەتریشقە دەستپێدەکات و رێژەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بارانەکە کاریگەری زیاتری بۆ ناوچەکانی باکووری هەرێم دەبێت بە تایبەت پارێزگای دهۆک ، ئیدارەی سۆران ، سنوری پارێزگای هەولێر، بەڵام بۆ ناوچەکانی دیکە لاوازە، خێرایی با لە 25 کلم بۆ 35 کلم دەبێت و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاریی روودەدات”.
ب ح