مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند، ئەگەر دوژمنان رێگای سەربازی هەڵبژێرن، وەڵامی ئێران بەهێزتر دەبێت لە رابردوو، دهشڵێت، ئامادەین بۆ رێککەوتنێکی شەرەفمەندانە لەسەر رێگای دیپلۆماسی.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئامادەبوونی شاندی ئێران لە نیویۆرک ئامادەبوونێکی بەهێز و کاریگەر بوو، جگە لەو دیدار و چاوپێکەوتنە زۆرانەی کە بەڕێوەچوو، وتارەکەی مهسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆمار لە مەکۆی گشتیی و وتارەکانی تر ئهنجامدران”.
وتیشى “بۆ هەموو لایەک روون بووەوە کە ئێران هێشتا جدییە لە دیپلۆماسی و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە، هەروەک چۆن جدییە لە بەرگریکردن لە خۆی”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئەگەر دوژمنان بیانەوێت هەنگاوێکی سەربازیی ئەنجام بدەن، ئەوا وەڵامێکی بەهێزتر لە رابردوو وەردەگرن و ئەگەر بەدوای رێگەی دیپلۆماسیدا بگەڕێن، ئێمە ئامادەین لە رێگەی دیپلۆماسییەوە بگەینە چارەسەرێکی شەرەفمەندانە”.
ع