مهودا میدیا
سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە رایگەیاند “لە ناوچە عەرەبییەکاندا سەبارەت بە تێڕوانینی گشتیی بۆ دیموکراسیخوازی سوریا بەو ئەندازەیەی دەمانویست سەرکەوتو نەبوین و هەمو ئەو رەخنانەی گەلی کورد ئاراستەی ئێمەی دەکات بەنرخ و رەوان”.
وتیشى “چوار لیوای سەربازی دروستدەكرێن كە 90%ـی هێزە سەربازییەکان لە کورد پێکدێن. 10%ی تریش لە سریانی و عەرەب پێکدێن وپاراستنی ناوچە كوردییەكانیش لای هێزەكانی ئەوان دەبێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “شەڕی مەیدانی نەبوە، بەڵکو بەرگرییەک بوە دژی پلانێکی گشتگیری قڕکردن کە ئامانجی لەناوبردنی بونی کورد بووه، رێککەوتنەکە بۆ یەکەمجار دانی بە بونی سیاسیی و ئیداریی کورد لە سوریادا ناوە، لە هەمان کاتدا نیشانەی ئەوەیە کە خەبات لە رەهەندی سەربازییەوە بۆ قۆناغێکی سیاسی و یاسایی گۆڕاوە”.
باسى لهوهشكرد “لە رابردودا هەوڵماندا مۆدێلی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی خۆمان لە سوریا بڵاو بکەینەوە، بەڵام ئەمە بەو شێوەیە نەبو کە ئارەزومان دەکرد. دەبێت بڵێین کە لە ناوچە عەرەبییەکاندا سەبارەت بە تێڕوانینی گشتیی بۆ دیموکراسیخوازی سوریا بەو ئەندازەیەی دەمانویست سەرکەوتونەبوین.،دەبێت بڵێین هەمو ئەو رەخنانەی گەلی کورد ئاراستەی ئێمەی دەکات بەنرخ و رەوان، گەلی کورد مافی خۆیەتی ئێمە بە بەرپرسیار بزانێت لە پەرەسەندنەکان”.
ع