بیل و هیلاری بڕیاریاندا شاهیدی له‌سه‌ر ئێپستین بده‌ن

مه‌ودا میدیا-

دوای سێ رۆژ لە بڵاوکردنەوەی یەکێک لە گەورەترین بەڵگەنامە حکومییەکانی مێژووی ئەمه‌ریکا و ئاشکرابوونی کۆمەڵێک زانیاریی نوێ لەناو فایلەکانی وەزارەتی داد سەبارەت بە دۆسیەی “جێفری ئێپستین”، بێڵ کلینتۆن، سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا و هیلاری کلینتۆنی هاوسەری، بڕیارێکی چاوەڕواننەکراویان دا.

بێل و هێلاری کلینتۆن بە فەرمی رەزامەندییان دەربڕیی کە بە شێوەی کەسی و راستەوخۆ لە واشنتۆنی پایتەخت ئامادەبن بۆ پێشکەشکردنی شاهێدی لەبەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوەی کۆنگرێس سەبارەت بە پەیوەندییەکانییان بە دۆسیەی ئێپستین.

ئەم هەنگاوەی ئەم دوو هاوسەرە دوای ئەوە دێت کە فشارێکی زۆریان لەسەر بوو، بەمەش دەیانەوێت رێگریی بکەن لە دەنگدانێکی نزیکی ئەنجومەنی نوێنەران کە بڕیاربوو بە تۆمەتی “سوکایەتیکردن بە کۆنگرێس” (Contempt of Congress) لە دژیان پەسەند بکرێت، دوای ئەوەی پێشتر هەوڵیاندابوو لە ئامادەبوون لەبەردەم لێژنەکە خۆیان بەدوور بگرن.

ئەم پێشهاتە بە وەرچەرخانێکی گرنگ لە دۆسیەی ئێپستین دادەندرێت، کە تێیدا ناوی چەندین کەسایەتی باڵای سیاسیی و جیهانیی تێوەگلاون.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان