ئەو ژنانەی لە هاوسەرەكانیان جیابوونەتەوە ئاگادار دەكرێنەوە

مەودا میدیا-
بەڕێوبەرایەتیی بازرگانی كەل و پەلی خۆراكی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا دەڵێت” ئەو خانمانەی كە لە هاوسەرەكانیان جیابوونەتەوە ئێستا دەتوانن لە رێگای ئەپڵیكەیشنی تایبەتەوە فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك پڕ بكەنەوە و ببنە خاوەنی فۆرم”.

دەقی ئاگاداركردنەوەكە:
ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی قەزاكانی كەلار، كفری، دەربەندیخان و رزگاری و ناحیەكانی سەرقەڵا، پێباز، قۆرەتوو، میدان و شێخ تەویل دەكەینەوە، هەرخانمێك لە پیاوەكەی جیابووبێتەوە و بێبەش بوون لە خۆراك و فۆرمی خۆراك، ئێستا دەتوانن لە رێگای ئەلكترۆنیەوە لە ئەپڵیكەیشنی (البیگاقەالتموینیە)خۆیان تۆمار بكەن.
ئەو خزمەت گوزارییە لە ئێستادا كارایەو كراوەتەوە، بۆ زانیاری زیاترو هەر پرسیارێك دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان یان بنكەكانی خۆراك بكەن لە قەزاكانی دەربەندیخان و كفری.

راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی گەرمیان
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان