هێزى ده‌ریایی ئێران: تانكه‌رێكى گه‌وره‌ له‌ گه‌رووى هورمز ته‌قێندرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، سوپەرتانکەرێک كه‌ نەوتی خاوی هەڵگرتبوو، له‌ گه‌رووى هورمز ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌، هۆشداریشیدا له‌ تێپه‌ڕاندنى گه‌رووه‌كه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى هێزى ده‌ریای سوپاى پاسداران هاتووه‌ “ئاگرێکی ترسناک دەبێتە کۆتایی هەر تانکەرێک کە هەوڵی پشت گوێخستنی یاساکانی گەرووی هورمز بدات”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “ئه‌و سوپەرتانکەره‌ کە نەوتی خاوی هەڵگرتبوو، هەوڵی دەدا لە رێگای بێ مۆڵەتی گەرووی هورمز، بە هۆی بەرکەوتنی لە مینێکی دەریایی لە رێڕەوێکی مەترسیداردا ته‌قییه‌وه‌”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “ئەم سوپەرتانکەرە کە سیستەمی گەشتیاریی و شوێنی خۆی کوژاندبووەوە، دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی کەوتبوو، لە ئاگرێکی گەورەدا سووتا بە شێوەیەک کە ئاگرەکەی بە روونی بۆ ئەو کەسانەی لە کەناراوەکاندا دەژین دیار بێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان