شى جینپینگ ده‌چێت بۆ لاى كیم جۆنگ ئون

مه‌ودا میدیا-

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە شی جینپینگ سەرۆکی چین لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی کۆریای باکور بکات، ئەمەش هەنگاوێکی دیپلۆماسی زۆر چاوەروانکراوە و نزیکبوونەوەی ستراتیژيی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر دەکات.

ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ لە زاری بەرپرسێکی باڵای حکومەتى چینه‌وه‌ بڵاویکردەوە “زانیاری هەواڵگریمان پێگەیشتووە کە ئاماژە بەوە دەکات سەرۆک شی جینپینگ بەم زووانە سەردانی کۆریای باکور دەکات”.

بەرپرسێکی ترى حکومی ئاماژەی بەوه‌كردووه‌ “ئەگەری زۆر هەیە شی سەردانی پیۆنگیانگ بکات لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم یان سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا، بە ئاماژەدان بە سەردانەکەی وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین بۆ پایتەختی کۆریای باکور لە مانگی رابردوو و سەردانەکانی ئەم دواییەی تیمی ئاسایش و پرۆتۆکۆلی سەرۆکی چین بۆ پیۆنگیانگ، کە زۆرجار وەک هەنگاوی ئامادەکاریی بۆ سەردانێکی سەرۆکایەتیی کۆریای باکور تەماشا دەکرێت.

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ وانگ یی، ئامادەیی خۆی بۆ بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕە ئاست بەرزەکان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ پەکین دەربڕی، سەردانەکەی ساڵی رابردووی بۆ چین بەبیرهێنایەوە.

ئەمساڵ هەردوو وڵات یادی ٦٥ ساڵەی واژۆکردنی پەیمانی تۆکمەی دۆستایەتیی و هاوکاری دەکەنەوە، کە بۆنەیەک کە چاوەڕوان دەکرێت بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە چوارچێوەی پەرەسەندنی خێرای دیمەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کەڵک وەربگیرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان