تولای حاتیمۆغولاری: له‌ 16ى مانگه‌وه‌ ده‌ڕژێینه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ داواكردنى ئاشتی

مه‌ودا میدیا-

تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگه‌یاند “ئەو تێکۆشانەی لە گۆڤاری هاوارەوە دەستی پێکرد و ئێستاش بە خواستی پەروەردەی فەرمیی زمانی کوردیی بەردەوامە، تێکۆشانی زمان سەد ساڵە بەردەوامە و تێکۆشانێکی شکۆدارە”.

وتیشی “مافی خوێندنی فەرمیی بە زمانی دایکی مافێکی بنەڕەتییە و زمانی کوردیی و هەموو زمانەکان دەبێت لە پەروەردە و هەموو بوارەکانی ژیاندا بە فەرمی بناسرێن، ئێمە لە کەسێتی جەلادەت عەلی بەدرخاندا، جەژنی هەموو خەباتکاران و تێکۆشەرانی زمانی کوردیی پیرۆز دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد “بۆ ئەوەی پڕۆسەکە نەگاتە بنبەست و دەبێت میکانیزمی گونجاو دابنرێت، هەروەها بانگەوازی لە بەرپرسان کرد کە بۆ ئاشتیی هەنگاوبنێن، وتیان تا جەژنی رەمەزان هەنگاودەنێن، ئێستە گەیشتووین بە جەژنی قوربان”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بانگەواز لە نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، دەکەین، هەموو کارەکانی تری بخاتە لاوە، با کار لەسەر دەرکردنی یاساکان بکەین و ئەم قۆناغە تێپەڕێنین، دەبێت هەرچی زووە ئەم کارانە بکرێن و پلانسازیی بکرێت تاوەکو لەماوەی ئەم هەفتەیەدا هەنگاوی بەرچاو بنرێن، وەک دەم پارتی بۆ داواکردنی ئاشتی، لە 16ى ئەم مانگە لە کوردستان و تورکیا دەڕژێینە گۆڕەپانەکان”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان