مەودا میدیا-
سەرۆکی روسیا سەبارەت بە کوژرانی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی مەسعود پزیشکیان و گەلی ئێران کرد.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا رایگەیاند “کردەوەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و کوشتنی خامنەیی دوورە لە هەموو بەها ئەخلاقییەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئایەتوڵڵا خامنەیی وەک دەوڵەتمەدارێکی هەڵکەوتوو یادی دەکرێتەوەو رۆڵی مێژوویی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ هەبووە”.
ب ح