مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ مەحموود سەنگاوی لە دەباشان پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق دوایین گۆڕانکارییە ئەمنییەکان و پێشهاتە سەربازییەکانی عیراقیان تاوتوێ کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و قاسم ئەعرەجی جەختیان لە بەردەوامی هاریکاریی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەواوی مەترسییەکان کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و قاسم ئەعرەجی خۆشحاڵی خۆیان بە رێککەوتنی مێژوویی ئەمەریکا و ئێران دەربڕی و بەفاکتەری سەقامگیری زیاتریان زانی لە ناوچەکە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند ” قاسم ئهعرهجی، لە پاراستنی سەقامگیریی تەواوی وڵات بە دڵسۆزی و دیدگایەکی نیشتمانییەوە خزمەتی وڵات دەکات”.
ب ح