مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد لەنێوان یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژاردن دەکرێت کوردسییەکانیان هاوشێوەی یەکە.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “دوای جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا کورسییەکانی یەکێتی کەمیکردووە کە لەو کاتەدا بە گۆڕان و یەکێتی دوو کورسیان لە پارتی زیاتر بووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە هەڵبژاردنی رابردوودا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کورسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕانی بردووە و لەئیستاشدا لەگەڵ یەکێتی هاوپەیمانی پێکردووە و کورسییەکان چوونەتەوە لای یەکێتی و لەئێستادا خاوەنی 38 کورسییە”.
ئەوەشی خستەڕوو “بە دووبارەکردنەوەی کورسییەکان هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت لەنێوان یەکێتی و پارتی چونکە کورسی هیچ لایەکیان ناچێتە لای ئەوی تر، رەنگە کورسی هەندێک حزبی تر کەمبکات”.
باسی لەوەشکرد “دۆناڵد ترەمپ، ئاگای لە بەرودوای قسەکانی خۆی نییە و رەنگە چەند ساڵ پێش ئێستا کە ئەمەریکا چەکی بۆ هەسەدە ناردووە، لێی گۆڕابێت، بۆیە بەهیچ شێوەیەک چەک نەهاتووەتە هەرێم چونکە لەو ماوەیەدا فڕۆکەخانەکان داخرابوون، دەکرێت بپرسن بە چ شێوازێک چەکەکان گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان”.
ب ح