بکوژی هاوڵاتییەکەی بنەسڵاوە دەستگیرکرا

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد هێزەکانیان لە ماوەیەکی زۆر کورتدا تۆمەتباری سەرەکیی رووداوێکی کوشتن لە قەزای بنەسڵاوە دەستگیرکردووە کە تێیدا پێشمەرگەیەکی خانەنشین بە دەستڕێژی گوللە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند “شەوی رابردوو کاتژمێر 11:00ی شەو، هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە هەبوونی رووداوێکی کوشتن لە قەزای بنەسڵاوە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوت کە قوربانییەکە ناوی (عەبدوڵڵا رەسوڵ ئەحمەد)ە و تەمەنی 55 ساڵە و بەهۆی تەقەکردنەوە گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، مەفرەزەکانیان توانیویانە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکە بە ناوی (م. س. س) دەستگیر بکەن و لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە رێکخراوە و بەپێی (ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی) راگیراوە و رادەستی دادگا کراوە تاوەکو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان