سوپای پاسداران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

مەودا میدیا-

جێگری هێزی دەریایی ئێران ئاشکرایکرد لەئێستادا لە کەنداوی فارس، دەریای عومان و گەرووی هورمزدا، هیچ سەربازێک یان ئامێرێکی سەربازیی ئەمەریکی بوونی نییە.

عەلی محەمەدی، جێگری هێزی دەریایی ئێران رایگەیاند “جووڵەی کەشتییەکان لەسنوورە ئاوییەکانی کوەیت و بەحرەین لەژێر چاودێریی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداراندایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمز دوورە لە راستییەوە، ئەگەر وایە فەرموون، یەکێک لە کەشتییەکانیان بە دووری 100 کیلۆمەتر لە گەرووەکە نزیک بکەنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “هێزەکانی ئەمەریکا باش دەزانن ئەگەر کەشتییەکانیان لەسنوورە ئاوییەکانی ئێران نزیک ببنەوە، رووبەڕووی وەڵامی تووندی سوپای پاسداران دەبنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان