ئه‌مشه‌و ده‌نگ به‌ كابینه‌كه‌ى زه‌یدى ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوبوونى كابینه‌ وه‌زاریه‌كه‌ى عه‌لى زه‌یدى ده‌درێت.

سروه‌ محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “بڕیار وایه‌ ئه‌مشه‌و په‌رله‌مانى عیراق كۆببێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوبوونى كابینه‌ وه‌زاریه‌كه‌ى زه‌یدى بدات بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه‌ ماون”.

وتیشى “تا ئێستا نازانین چى رووده‌دات و شه‌و دڵنیاده‌بینه‌وه‌ ئایا كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كرێت یان نا”.

تا ئێستا چه‌ند وه‌زاره‌تێك له‌ كابینه‌كه‌ى عه‌لى زه‌یدى ماون پڕنه‌كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ كورد و شیعه‌و سوننه‌وه‌ هه‌یه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان