گرێبەستەکان دەکرێن بە هەمیشەیی

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد یاداشتێکیان سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم وەزارەتەکان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عیراق کردووە تاوەکو لە بودجەی گشتیی 2026دا بکرێن بە هەمیشەیی.

مستەفا عەبدولهادی کامل، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە ل فەرمانبەرانی گرێبەست لە بودجەی گشتیی ساڵی 2026دا بکرێن بە هەمیشەیی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرجەم گرێبەستەکانی وەزارەتی پەروەردە کە نزیکەی 50 هەزار کەس دەبن لەگەڵ گرێبەستانی ئاسایشی خۆراک و ئەوانەی گرێبەستی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و نەوتن لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانی کارەبا لە بودجەی ئەمساڵدا وەک فەرمانبەری هەمیشەیی جێگیر دەکرێن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان