زه‌یدى به‌ نهێنیی چه‌ند كاتژمێرێك چووه‌ته‌ تاران

مه‌ودا میدیا-

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، عه‌لى زه‌یدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق به‌ نهێنیی سه‌ردانى تارانى كردووه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌ته‌وه‌.

میدیا ئێرانییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، عه‌لى زه‌یدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، رۆژی هەینی سه‌ردانى تارانى كردووه‌ و سه‌ردانه‌كه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌مبووه‌ و له‌گه‌ڵ لەگەڵ محه‌مه‌د باقر قالیباف، سەرۆکی تیمی دانووستانکاری ئێران کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان کردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، سه‌ردانه‌كه‌ى زه‌یدى و گفتوگۆكان لەسەر هەوڵەکانی عیراق بووە بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی نێوان ئێران و ئەمه‌ریکا و هیچ پەیوەندییەکی بە پرسەکانی تره‌وه‌ نەبووە.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ رۆژى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتى “هیچ بیانو و هۆكارێك نییه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان