“وه‌ڵامى ئه‌و هێرشانه‌ بدرێته‌وه‌ كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر هه‌رێم”

مه‌ودا میدیا-

سكرتێرى حزبى سۆسیال دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و هێزانه‌ى هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێم پێویسته‌ وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌.

محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود، سكرتێرى حزبى سۆسیال دیموكراتى كوردستان، ئەو هێزانەی هێرشدەکەنە سەر هەرێمی کوردستان، تەنها بە وەڵامدانەوە رادەوەستن و تێدەگەن”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌ى چه‌ند شه‌وێكه‌ به‌ به‌رده‌وامیی هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و سلێمانى و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و برینداربوون.

شه‌وى رابردووش چه‌ندجارێك هێرشكرایه‌ سه‌ر سلێمانى و باره‌گاى حزبه‌ كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان