هیچ كەس ناتوانێت رێگری لە باڵاپۆشی خوێندكاران بكات

مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم دڵنیایی دایە خوێندكاران و دایكان و باوكان كە هیچ كەس ناتوانێت رێگر بێت لە باڵاپۆشی خوێندكاران و تەنها خۆیان دەتوانن لەو بارەیەوە بڕیار بدەن.

د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند” بابەتی یەكپۆشی خوێندكاران بڕیاری لێدراوە و لە سەرجەم شارەكانی هەرێم رەنگی ئەو جلانە دیاریكراوە كە پێویستە خوێندكاران بیپۆشن”.

وتیشی” لە بابەتی باڵاپۆشی خوێندكاراندا هیچ بەڕێوەبەر و خوێندنگایەك دەسەڵاتی رێگرییان لە باڵاپۆشی نییە و ئەو بڕیارە تەنها دایكان و باوكان دەتوانن بیدەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد” ئەو خوێندكارە كچانەی كە باڵاپۆشن دەتوانن هەر وەك خۆیان بە باڵاپۆشی دەوام بكەن، بەڵام ئەو جلەی كە لەبەری دەكەن پێویستە هەمان رەنگ و كۆدی ئەو جلانە بێت كە خوێندكارانی تری خوێندنگەكەیان لەبەری دەكەن”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان