مه‌ودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیاریدا به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى هێرشه‌كانى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سودانى، بڕیار درا بە قەرەبووكردنەوەی ئه‌و ماڵ و كه‌سوكارى قوربانیان و بریندارانی هێرشەكانی دوایی لە عیراق و هەرێمی كوردستان”.
هه‌روه‌ها “بەپێی بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه كه به‌هۆى هێرشه‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا زیانیان به‌ركه‌وتووه”.
له ماوه‌ى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، سه‌دانجار هه‌رێمى كوردستان بۆردوومانكرا و له سلێمانیش هێرشى مووشه‌كى كرایه سه‌ر ماڵێك و به‌هۆیه‌وه ته‌واوى ماڵه‌كه وێرانبوو، هاوكات زیان به ئۆتۆمبێلى چه‌ند هاوڵاتییه‌ك كه‌وت، له هه‌ولێر ماڵێك به ئامانج گیراو به‌هۆیه‌وه ژن و پیاوێك گیانیانله‌ده‌ستدا.
ع