مەودا میدیا-
ئەمیری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئاشکرایکرد ئەم شەڕە شەڕی داسەپاوی قەوارەی زایۆنی و ئەمەریکایە بەسەر ئێراندا و هەرێمی کوردستان هیچ بەرژەوەندییەکی تێدا نییە.
عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند “هەرێمی كوردستان تائێستا نەچووەتە ناو شەڕەکەوە و خوای پەروەردگار دەیپارێزێت لەوەی بچێتە ناو شەڕێكەوە كە پەیوەندی بە هەرێمەوە نییە بەڵکو ئەم شەڕە شەڕێكی سەپێندراوە بەسەر ئێراندا لەلایەن قەوارەی زایۆنی و ئەمەریكاوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سوپاس و دەستخۆشی لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكات كە تاوەکو ئێستا نەیانهێشتووە هەرێم پەلكێشی شەڕ بکرێت، پەیوەندی بە نێچێرڤان بارزانییەوە داوای لێبوردنیان كردووە و دڵنیا کراوەتەوە کە هێرشەکە هەڵە بووە”.
ب ح