مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
ب ح