مه‌ودا میدیا-
یاریده‌ده‌رێكى كۆشكى سه‌رۆكایه‌تیی روسیا ئاشكراى ده‌كات، ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى روسیا هه‌مووكات ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ته‌له‌فۆنى ڤلادیمێر زێلێنسكى سه‌رۆكى ئۆكرانیا.
ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری كۆشكى سه‌رۆكایه‌تیی روسیا “کرێملین” رایگەیاند “پوتینى سەرۆکی روسیا وەڵامی هەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ڤلادیمێر زێلێنسکی هاوتا ئۆکراینییەکەی دەداتەوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پوتین هەرگیز گفتوگۆ ره‌تناكاته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌یه كه قسه له‌گه‌ڵ زێلێنسكى بكات”.
ئوشاکۆڤ وتویه‌تی “پێموایە بێگومان وەڵام دەداتەوە، پوتین هەرگیز رەتی نەکردووەتەوە گفتوگۆ بکات”.
ع